من ئەڕەنجێنێ نیگارو وا ڕەقیب دڵشاد ئەکا
بێخو بنچینەی حەیاتو عومری من بەرباد ئەکا
بێستوون ئێستەش کەوەختێ لالەیی لێ سەوز ئەبێ
باسی خوێنی دیدەو داخی دڵی فەرهاد ئەکا
بولبولی دڵ، وا لەدەوری ڕوومەتی گوڵڕەنگی تۆ
بێقەرارە، شەو هەتا ڕۆژ ناڵەو فەریاد ئەکا
مادام کە بە شمشێری برۆت لەتلەتە جەرگم
لازم نییە ئەو خەنجەرە کردووتە بە بەردا
دەستێ کە بە داوێنی ئەتۆ، دەستێ بە دڵ بم
چی بکەم کە نییە دەستێ بکەم خاکێ بە سەردا
بێتو گەر ڕووخسارو باڵای ئەو نیگارە دەرکەوێ
گوڵ خەجاڵەتبار ئەبێ پەستو نیگون شمشاد ئەکا
قەت نەبوو ڕەحمێ بەحاڵی ئەم دڵەم کا کافرە
شاهی من لەخوا نەترسە، زاڵمەو بێداد ئەکا
(ئەحمەد) ی بێچارە بۆ دەردو موسیبەت مایەوە
دڵبەری بێرەحمی ئەو، سەیرو سەفای بەغداد ئەکا