یاقووتی لەبی لەعلی کەوا قووتی ڕەوانە
ڕوو باخی گوڵ و دەم گوڵ و قەد سەروی ڕەوانە
موژگانی کەچی قاتیڵی سەد قافڵە گیانە
تا پێنەکەنی زوڵفی نەدا بەردەمی شانە
نەمزانی کە گوڵ شەککەر و ڕەیحان دەفرۆشێ
سەف بەستە هەموو مونتەزیری ئەمرو نیگاهن:
قوللابی موژەت، زوڵفی ڕەشت، گۆشەیی ئەبرووت
هەریێکی لەلایێ بە تەمای قەتڵی((وەفایی))ن
تابووری حەبەش، لەشکەری چین، عەسکەری هیندووت
گەر تالیبی ماچێکی ئەتۆ لەو دەمە قەندەی
بەو زوڵفە دەبێ هەروەکوو من خۆت لە ڕەسەن دەی
شاهەنشەهی میسر و حەبەشە کێ بووە؟ بەندەی
چاوێکی بە گریانی دەوێ تالیبی خەندەی
مەعلوومە کە گوڵ خەندە بە باران دەفرۆشێ