لێوەکەی ئاڵت دەڵێن ئاشق لە سووتان بەردەدا
زەڕڕەیەک نوورە بەڵێ ئاگر لە ئینسان بەردەدا
من لە سیڕڕی حیکمەتی چاوت عەجەب ماوم، عەجەب!
ئەو نەخۆشە خوێنی قەلبی من بە موژگان بەردەدا
هیندوویی خاڵت وەنێو باخی جەماڵت کەوتووە
باخەوان خانەخەراب! بۆچ گوڵستان بەردەدا
لێوی یاقووتت ئەگەر قووتی ڕەوانی عاشقە
پێم بڵێ وەجهی چییە ئاگر لە ئینسان بەردەدا
لێوی ئاڵت چاوی کاڵت بوون بە فیتنەی دین و دڵ
حەقیەتی وەڵڵا وەفایی دەس لە ئیمان بەردەدا!