هیــوا قەنبەری گۆرانیبێژی کورد، مامۆستای فێرگە و خوێندەواری موسیقا 20 ڕێبەندانی ساڵی 1359ی هەتاوی، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شارۆچکەی سەرپێڵ زەهاو لە دایک بووە. بێجگە لە بواری موسیقا، ئەندازیاری بیناسازی و ماستەری کۆمەڵناسییە. یەکەمین ئەلبوومی هونەری ئەو بە ناوی دیلان کە لە هەشت گۆرانی پێکاتووە (مەستانە، ڕێگەی عاشقان، خەزان، شەیدا، ساقی، دووری، خوێن شیرین و لام و بێ)، لە ئاوازدانانی مامۆستا ڕەزا کەمەری بڵاو بووەتەوە. کەڵک وەرگرتنی زۆر …