من لەبۆ ماچت بە قوربان تەرکی ژینم کردووە
تەرکی شەرع و تەرکی شێخ و تەرکی دینم کردووە
قافڵەچی ماتەڵ مەنیشە من لە عیشقی ئەو دوڵبەرە
تەرکی ڕۆم و تەرکی میسر و تەرکی چینم کردووە
لێوی ئەو ئاوی حەیاتە بۆیە من وەکو مەیزەدە
تەرکی جام و تەرکی پەیک و تەرکی تینم کردووە
من لە بۆنی تۆ هەناسە وا دەرونم گەش ئەکەی
تەرکی زوڵف و تەرکی لێو و تەرکی سینم کردووە
چاوەکەم بێ تۆ کەساسە بیر و هۆش و باوەڕم
زۆر عەجیبە وەک مەمێکم تەرکی زینم کردووە
لە سەر چاکی گریبانت سەبا شێت بوو وەکێوان کەوت
کە ڕێی کەوتە خەیابانی گوڵ و باخی هەناری تۆ
لەلاێی تارە داوی دڵ، لەلاێی مارە قەسدی سەر
چ سیحرێکە؟ عەجەب ماوم، لە زوڵفی تار و ماری تۆ