سەحەر مەستانە ڕابوردم بە بەر دەرکی کلیسایێ
کەچی دەستی دڵی گرتم خەرامان بەچچە تەرسایێ
بە دوو زوڵفی موژەی هەستان، لەسەر موڵکی دڵم وەستان
نیزامی چین و تورکستان ڕژان بەربوونە یەغمایێ
ئیشارێکی بە چاوان کرد، برۆی هەمباشی تورکان کرد
دڵمیان تیرەباران کرد کەمانداران لە هەر لایێ
سەبا زوڵفی پەرێشان کرد بە ڕوخساری عەرەقناکی
چ شیرینە لەگەڵ یەکدی مەه و پەروین کە شەو دایێ
موغەننی کوانێ ئاهەنگی حیجاز و بەربەت و چەنگی؟
سێتای موتریب سەدای بۆ کەوت؟ لەبەرچی دەنگی نەی نایێ؟
بە لەهجەی دەنگ و ئاوازت، بە شوعلەی زەخمەکەی سازت
مەداری ئاو و ئاور بووم، ئەمان موتریب مودارایێ
بە دوو زوڵفان ڕەسەنبازی، بە دوو ئەگریجە تەننازی
بە دوو چاوان سیحرسازی، بە دوو لێوان مەسیحایێ
ئەمان شۆخی خەراباتی! کە بۆ دین و دڵ ئافاتی
بفەرموو بۆچ کەتۆ هاتی لە من دەنگ و سەدا نایێ!
ئەمان ساقی ئەمان ساقی
ئەمان ساقی ئەمان ساقی
ئەمان ساقی مودارایێ