دانلود آهنگ هیوا قنبری  بنام شیدا   از آلبوم دیلان

دانلود فایل صوتی
دانلود فایل تصویری
دانلود کل آلبوم یکجا

ویدیو موزیک  شیدا  از  آلبوم  دیلان

 شیدا ​​​​​​​
​​​​​​​خواننده :  هیوا قنبری
آهنگساز : رضا کمری
تنظیم    :  علیرضا صنعتی

  • شه ی دا

  • گۆرانی‌بێژ : هیوا قە‌نبە‌ری
  • ئاواز         : ڕزا کە‌مە‌ری
  • ئامادە‌کار : عە‌لی‌ڕزا سە‌نعە‌تی
  • هۆنراوە   : وە‌فایی
  • ئە‌ڵبوومی: دیلان
بە چاوان غە‌مزە‌ و ئیما مە‌فە‌رموو

بە قە‌تڵی ئاشقی شە‌یدا مە‌فە‌رموو

کەمن کوشتە‌ی جە‌ماڵی تۆم ئە‌زیزم

لە باخی جه‌نە‌تول مە‌ئوا مە‌فە‌رموو

ئەتۆ موو سونبوڵ و ڕوو ئافتابی

لە حوسنی تە‌لعە‌تی لە‌یلا مە‌فە‌رموو

دە‌ڵێن: فە‌رمووتە بمکوژی بە ناهە‌ق

کە تۆ سوڵتانی حوسنی وامە‌فە‌رموو

دوو چاوم، دوور لە تۆ، تۆفانی خوێنە

لە مە‌وج‌ و جۆششی دە‌ریا مە‌فە‌رموو

دە‌مت وابێنە، قیبلە‌م، تۆی تە‌بیبم

بە تە‌شریفی دە‌می عیسا مە‌فە‌رموو

من و یە‌ک لە‌حزە شە‌و ئارام و تاقە‌ت؟

لە دووری ماهی شە‌وئارا؟ مە‌فە‌رموو

بە خۆت بمکوژە نە‌ک بە‌و چاوە بازە

بە جە‌للادانی بێ‌پە‌روا مە‌فە‌رموو
متن آهنگ