دانلود آهنگ هیوا قنبری بنام سه نه م از آلبوم ئاژوان

دانلود فایل صوتی
دانلود فایل تصویری
دانلود کل آلبوم یکجا

 موزیک سه نه م  از  آلبوم ئاژوان

سه نه م
خواننده :  هیوا قنبری
آهنگساز : رضا کمری
تنظیم    :  علیرضا صنعتی

  • سە‌نە‌م
  • گۆرانی‌بێژ : هیوا قە‌نبە‌ری
  • ئاواز             : ڕزا کە‌مە‌ری
  • ئامادە‌کار : عە‌لی‌ڕزا سە‌نعە‌تی
  •  هۆنراوە‌ی گۆرانی: وه فایی
  • ئە‌ڵبوومی: ئاژوان
غە‌مزە‌دە‌ی زوڵفم بە غە‌مزە‌ی چاوی حە‌یرانم دە‌کا

بە‌ستە‌یی داوم خە‌دە‌نگی تیڕە‌بارانم دە‌کا

یاری من هە‌رگیز لە قە‌تڵی ئاشقی پە‌روای نییە

چونکە ڕوومە‌ت شە‌معە بۆیە حە‌ز بە سووتانم دە‌کا

من دە‌ڵێم: یاقووت و ڕە‌یحان خە‌تتی کامیان خۆشترە؟

ئە‌و بە عە‌ییاری ئیشارە‌ی لە‌علی خە‌ندانم دە‌کا

مە‌ششاتە کە شانە‌ی لە‌سە‌ری زوڵفی سەنە‌م دا

ئاشوفتە‌گیی حاڵی وە‌فایی لە قە‌ڵە‌م دا

قوربان وە‌رە سە‌یرێکی دڵ و عالە‌می دڵ کە

هە‌ر زە‌وقە بە دڵ، شە‌وقە لە‌سە‌ر، ئاهە لە دە‌مدا

بۆ خاتری خە‌ندێکی بە ڕە‌نگی گوڵ و باران

ئاشق ئە‌وە‌تا هە‌ر کوڵی گریانی لە دە‌مدا

خە‌ندە‌ی گوڵی زارت کە نە‌بوو باعیسی مە‌ستیم

بۆچی دڵی من دە‌ستی لە گوڵزاری ئیرەم دا؟

تورکانە گوڵم پە‌رچە‌می کە‌وتۆتە عوزاری

وە‌ک سونبولی ئاشفتە لە‌بە‌ر بە‌رگی سە‌مە‌ندا
​​​​​​​
هێشتا دڵە‌کە‌م سە‌رخۆشە نایێتە‌وە سە‌رخۆ

ساقی بە‌ کە‌رە‌م دوێنێ کە جامێکی بە من دا

ماچێکی دە‌مت خوێنی شە‌هیدی سە‌ری زوڵفە

سائە‌و دە‌مە وا بێنە ئە من خۆم لە ڕە‌سە‌ن دا
​​​​​​​
زوڵف و ڕوخ و لە‌ب، عاریز و خە‌ت، زایقە‌بە‌خشن
​​​​​​​
وە‌ک زوهرە لە شە‌و، مە‌ی لە قە‌دە‌ح، گوڵ لە چە‌مە‌ندا
متن آهنگ