دانلود آهنگ هیوا قنبری بنام ساقی  از آلبوم دیلان

دانلود فایل صوتی
دانلود فایل تصویری
دانلود کل آلبوم یکجا

ویدیو موزیک ساقی  از  آلبوم  دیلان

 ساقی  ​​​​​​​
​​​​​​​خواننده :  هیوا قنبری
آهنگساز : رضا کمری
تنظیم    :  علیرضا صنعتی

  • ساقی

  • گۆرانی‌بێژ : هیوا قە‌نبە‌ری
  • ئاواز         : ڕزا کە‌مە‌ری
  • ئامادە‌کار : عە‌لی‌ڕزا سە‌نعە‌تی
  • هۆنراوە   : وە‌فایی
  • ئە‌ڵبوومی: دیلان
دە‌مێک ساقی دە‌مت بێنە دە‌خیلی چاوە‌کانت بم

بە جامێک دە‌ستی من بگرە فیدای پیری موغانت بم

لە دوو لا مە‌ست و حە‌یرانم، بە قووە‌ی جە‌زبە نازانم

نە سە‌رگە‌ردی سە‌ر و گە‌ردن، نە قوربانی لە‌بانت بم؟

چ خۆشە وە‌جدی سە‌رو و گوڵ، بە دینی قومریی و بولبول

دە‌مێک شە‌یدای قە‌د و باڵات، دە‌مێک شێتی دە‌هانت بم

دە‌مێک شە‌یدای قە‌د و باڵات، دە‌مێک شێتی لە‌بانت بم

لە نیشانە‌ی پە‌ڕە‌ی جە‌رگم نە‌وە‌ستا تا نە‌گە‌ییە دڵ

بە قوربانی خە‌دە‌نگی دە‌ست و بازووی چاوە‌کانت بم

بەبێ‌ ئیمدادی خاڵی گە‌ردنت دە‌ردم شیفای نایە

مە‌گە‌ر بێم دە‌ست وە داوانی گە‌لاوێژی بە‌یانت بم

لە وە‌سڵی ڕوویی تۆی کردم حیجابی پێچشی زوڵفت

هە‌تا کە‌ی دڵ‌شکەستە‌ی دە‌رد و تە‌عنە‌ی باخە‌وانت بم؟
متن آهنگ